سۆران.. لابردنی زيدەڕەویی لەسەر مۆڵکی گشتی بەردەوامە

یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌ستی بۆ برد، ڕێگریی لە زێده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی گشتی بوو. شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش وایكرد به‌رپرسانی دەستەڵلاتی خۆجێی زێده‌ڕۆییه‌كان نه‌هێڵن.
لەکاتی کارکردن لە ئۆڤەرپاسێکی دەروازەی سۆران کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە، 11 زێدەڕۆیی لادراون. ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی زێده‌ڕۆییان كردووه به له‌به‌ر چاوگرتنی گوزه‌رانیان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوە.
ڕه‌جه‌ب زوبێر، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سۆران لەوبارەوە دەڵێت، "لە کابینەی نۆ هەست بە زیادبوونی پڕۆژەکان دەکرێت. ئەم پرۆژە ستراتیجییانەی لە شەقامەکان دەکرێت، پێشتر خەڵکێکی کەم دەرامەت خانووی زێدەڕۆیی لێ درووست کردبوو، دوای لابردنیان بە پێی یاسای ژمارەی سێی ساڵی 2019 هەڵساین بە قەرەبووکردنەوەیان بە پێدانی 200 مەتر زەوی لەو شوێنەی کە لێیەوە نزیک بوو بۆ ئەوەی خانووی تێدا درووست بکەن".
ڕه‌جه‌ب زوبێر گوتیشی، " تەنیا لە ساڵی ڕابردوو، لە دەروازەی سۆران چەندین بەنزینخانەی زێدەڕۆییمان هەڵگرتووە و لە قەزای ناوەندیی سۆرانیش زیاتر لە 60 خانووی زێدەڕۆمان هەڵ گرتووە".
زێده‌ڕۆیی بووەته گرفتێكی گه‌وره‌ی شاره‌كان، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كاری ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر كرد، نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی بوو بۆ سه‌ر موڵكی گشتی، ئه‌مه‌ش سوودی زۆری به ماسته‌ر پلانی شاره‌كان گه‌یاندووه.
سه‌لوه شۆڕۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانیی سۆران ڕایگەیاند، "پێشتر ماستەر پلان لەگەڵ بەرجەستە نەدەگونجان، چونکە شار زۆر خێرا گەشەی سەند بەمەش نەخشە و ماستەر پلان نەدەگونجان. بە هەڵگرتنی زێدە ڕەویی، بە دڵنیاییەوە ماستەر پلان وەک خۆی جێەبەجێ دەکرێت".
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا له قه‌زای ناوه‌ندی سۆران 59 خانوو و سێ وێستگه‌ی به‌نزین تێك دراون له‌گه‌ڵ لابردنی زێده‌ڕیی جۆراو جۆر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری سێ هه‌زار مه‌تر دووجا موڵكی گشتی، ئه‌م هه‌وڵانه و جێبەجێ کردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری سیمایه‌كی جوانتری به‌شار به‌خشیووه.
لابردنی ئاستەنگ و زێدەڕۆیەکان له‌به‌رده‌م ماسته‌رپلانی شاردا، وایکردووە پڕۆژەکان لێرە خێرا بکرێن و کەم کوچە و کۆڵان دەبینرێت کاری تێدا نەکرێت.