عێراق بە زۆر ئاوارەکانی کەمپی ئاشتی دەگەڕێنێتەوە شوێنەکانیان
ئاواره‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان نیگه‌رانن

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دوا كاروانی ئاواره‌كانی كه‌مپی ئاشتیی له پارێزگای سلێمانی به زۆر ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كانیان ده‌كاته‌وه. ئاواره‌كانیش له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانیان نیگه‌رانن و ده‌شڵێن، له‌كاتێكدا خانووه‌كانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕووخێندراون، ئه‌و بڕیه پاره‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق پێیانی داوه، بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و به‌شی كڕینی ته‌نها كه‌ره‌سته‌ی دیواری ژوورێكیش ناكات.
هەروەها كۆمسیۆنی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش له داخستنی كه‌مپی ئاواره‌كان و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی عێراق نیگه‌رانن.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دوایین بزمار له تابووتی كه‌مپی ئاشتیی له سلێمانی دەدات. دوا كاروانی ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه به‌ناچاری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌كاته‌وه. حكوومه‌تی عێراق بڕی 4 ملیۆن دیناری به‌هه‌ر خێزانێك داوه، به‌ڵام ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كانیان و به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌یان و ئارامی هه‌رێمی كوردستان، بووەتە مایەی نیگەرانییان له‌و پرۆسه‌یه.
كه‌ریم شایع، ئاواره‌ی شاری تكریت بە کوردستان24 دەڵێت، "دوای 10 ساڵ له ئاواره‌یی و نه‌هامه‌تییه‌كانمان به‌هۆی ڕووخاندنی خانووه‌كانمان له‌لایه‌ن تیرۆره‌وه، حكوومه‌تی عێراق ته‌نیا چوار ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كردووین، ئه‌مه‌ش به‌شی هیچ ناكات، هه‌رچه‌ند به‌تامه‌زرۆی ناوچه‌كانمانین، به‌ڵام له گه‌ڕانه‌وه‌مان دڵنیا نین و مامه‌ڵه‌ی جوانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌گه‌ڵمان هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌ین".
زۆربه‌ی ئاواره‌كان پێیان وایه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكوومه‌تی عێراق بۆیانی دابین كردووه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و ته‌نیا به‌شی دیواری یه‌ك ژووریش ناكات، چ جای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ له زێده‌كه‌یان، ڕووی قسه‌كانیشیان له حكوومه‌ته‌كه‌ی سوودانی ده‌كه‌ن.
عه‌لیا عه‌لوان، ئاواره‌ی شاری سه‌ڵاحه‌دین ئاماژەی دا، ماوه‌ی 10 ساڵه به نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رما و گه‌رما له‌ژێر چادر و نایلۆن ڕازی بووین، چونكه ئه‌گه‌ر توانای زیاترمان هه‌بوایه له‌ژێر چادر نه‌ده‌ماینه‌وه، ئێستەش كه ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه هیچ گرێنتییه‌ك له ناوچه‌كانمان نییه؛ بۆیه داوا له حكوومه‌تی سوودانی ده‌كه‌ین كارێكمان بۆ بكات، خۆ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه پێمان دراوه، به‌شی كڕینی بلۆكی ته‌نها ژوورێكیش ناكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كاروباری ئاواره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراقیش له هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ڕۆڵی گه‌وره‌ی له داخستنی كه‌مپه‌كان له پارێزگای سلێمانی هه‌بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له بوونی هیچ گرێنتییه‌كی سه‌لامتی له ناوچه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئاواره‌كان بكات.
لای خۆیەوە سامر مه‌شكور، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئاواره‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كۆچی عێراق له هه‌رێم دەڵێت: "وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ڕۆڵێكی كارای له داخستنی كه‌مپه‌كانى سلێمانیدا هه‌بووه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپی ئازادیمان به‌ته‌واوی داخست، ئێستەش دووایین كاروانی ئاواره‌كان كه ژماره‌یان 60 خێزانه، له كه‌مپی ئاشتی ده‌نێرینه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و كه‌مپه‌كه به‌یه‌كجاری داده‌خه‌ین".
به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان له‌كاتێكدایه، كۆمسیۆنی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانیی خۆیان له داخستنی كه‌مپه‌كان و به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان نیشان داوه.