ئەمەریکا جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی دەکاتەوە

K24 – هەولێر:
لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێوان شاندێکی ئەمەریکی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ـی تەمموزی 2024) لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی بەڕێوەچوو.
شاندە ئەمەریکییەکە بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەبوونی ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و جەنەراڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی دیکە پێکهاتبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر چۆنيه‌تيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا پابه‌نديى خۆيان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
هاوکات دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هەر ئەمڕۆ شاندە ئەمەریکییەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوە و لەلایەن خۆیەوە، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا، سوپاسی هەوڵ و کارکردنی بەردەوامیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بە ئاراستەی سەرخستنی چاکسازییەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر و بە تایبەتی تیرۆریستانی داعش.
