یادگار مەحموود: هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواخستن و په‌كخستنی پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كان هه‌یه

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌رله‌مان "مه‌تبه‌خی سیاسی" نییه، به‌ڵكوو مه‌تبه‌خی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و له لای هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه؛ ده‌شڵێت، ڕێككه‌وتنی سیاسیی كراوه بۆ په‌سندكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌یاسای گرنگ.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، یادگار مەحموود، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوت، دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندیی به جیاوازییه‌كانی ناو په‌رله‌مان نییه، به‌ڵكوو له ئه‌ستۆی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانه كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كار ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه په‌رله‌مان پێك ده‌هێنن.
یادگار مەحموود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواخستن و په‌كخستنی پڕۆژه‌یاسا گرنگه‌كان هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی، پێشتر ڕێككه‌وتنی سیاسیی كراوه بۆ په‌سندكردنی چه‌ندان پڕۆژه‌یاسای گرنگ له‌وانه‌یش پرۆژه‌یاسای نه‌وت و گاز و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی دیكه كه بۆ عێراق زۆر گرنگن.
ڕۆژی 18ـی ئایاری 2024، به ئاماده‌بوونی 258 په‌رله‌مانتار گه‌ڕی یه‌كه‌می دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراق دەستی پێ کرد و دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان هیچ کام لە کاندیدەکان 167 دەنگی نەهێنا، دواتر گه‌ڕی دووەمی پرۆسه‌كه له نێوان مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ستی پێ كرد و سالم عیساوی 114 و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی 102 ده‌نگیان به‌ده‌ست هێنا.
پاشان پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چووه گه‌ڕی سێیه‌م و ده‌نگه‌كان به‌م شێوه‌یه بوو:
كۆی ده‌نگه‌كان: 311
سالم عیساوی: 158 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی: 137 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
عامر عه‌بدولجه‌بار: 3 ده‌نگی به ده‌ست هێنا
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی: هیچ ده‌نگێكی به‌ده‌ست نه‌هێنا
ده‌نگی پوچه‌ڵ: 13
دواتر موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، پشوێك ده‌ده‌ن، دواتر ڕایده‌گه‌یه‌نین، ده‌چنه گه‌ڕێكی دیكه‌ی ده‌نگدان یاخوود دانیشتنه‌كه كۆتایی پێ ده‌هێنین.
رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2023، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ ئەو پەرلەمانتارە لەماوەی رابردوو لە نێوانیان روویاندا.
لە یەکەم کاردانەوەشیدا، حەلبووسی لەمیانی دانیشتنی پەرلەماندا، سەرسوڕمانی خۆی بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نیشاندا و رایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵی لێکترازانی پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەدەن.