دیندار زێباری: لە ڕێگەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە کار بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش دەکرێت

K24 – هەولێر:
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت: ڕەنگدانەوەی ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتییەی کە هەرێم هەیبووە بۆ تیمەکانی نێودەوڵەتیی لەسەر ناساندنی تاوانەکانی داعش لە عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئەمڕۆ دووپاتی لێ کراوەتەوە و دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کراوە.
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تیمی نێودهوڵهتیی بۆ لێكۆڵینهوه له تاوانهكانی داعش، كه ماوهی چوار ساڵه له عێراقه، ئاڵوگۆڕی زانیاری وردی لهگهڵ حكوومهتی ههرێم کرد.
ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، ئاماژەی بەوە کرد: ئهو ههماههنگییهی نێوان ههرێمی كوردستان و تیمی نێودهوڵهتیی بۆ ناساندنی تاوانهكانی داعش بهردهوام دهبێت، ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ئەوەیە؛ هەموو هاوکاری کارئاسانییەک بۆ تیمی نێودەوڵەتیی بکەین.
هاوکات گوتی: ڕەنگدانەوەی ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتییەی کە هەرێم هەیبووە بۆ تیمەکانی نێودەوڵەتیی لەسەر ناساندنی تاوانەکانی داعش لە عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئەمڕۆ دووپاتی لێ کراوەتەوە و دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کراوە.
پێنجشەممە 11ـی تەمموزی 2024، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی کرد لە ستیڤن ماتیاس، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یاسایی و ئانا پێرۆ لۆپیس، ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت.
لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 2697ـی ئەنجوومەنی ئاسایش و ڕادەستکردنی بەڵگەی تاوانەکان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.