په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین ده‌دات
په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دوای چه‌ند ڕۆژێكی دیكه بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه و دانانه‌وه‌ی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، ده‌نگ ده‌ده‌ن.
بڕیار وایه 18ـی ته‌ممووزی 2024، په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دوای بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه و دانانه‌وه‌ی ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا له پۆسته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو، ده‌نگ بده‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر دووباره دانانه‌وه‌ی ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا له پۆسته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو ڕێك كه‌وتن.
سه‌رچاوه مێدیاییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، دووباره دانانه‌وه‌ی ڤۆندێر لاین له چوارچێوه‌ی دابەشکردنی پۆستە سەرەکییەکانی یەکێتی ئەورووپایه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردبوو، ڤۆندێر لاین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆده‌نگی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌ورووپای به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هێشتا پێویستی به متمانه و په‌سندی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌یه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 27ـی حوزه‌یرانی 2024، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له برۆكسل كۆ بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی یه‌كێتییه‌كه ڕێك بكه‌ون، نه‌خاسمه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسا كه بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 30ـی حوزه‌یرانی 2024 به‌ڕێوه بچێت و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری لێ بكه‌وێته‌وه.
ڕۆژی سێشەممە (18ـی حوزەیرانی 2024)، فەلاح حەسەن، بەناوی لاوانی سیاسی ئەورووپا و کۆنگرێسی لاوانی کورد، بۆ پیرۆزبایی لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین كرد بە بۆنەی دەرچوونی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا.
فەلاح حەسەن بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەناوی لاوانی سیاسی ئەورووپا و کۆنگرێسی لاوانی کوردەوە، پیرۆزباییان لە لە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین کردووە و هیوای سەرکەوتن و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپای بۆ خواستبوو.
فەلاح حەسەن باسی له‌وه‌ش كردبوو، بە ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاینیان گوتووه، گەلی کوردستان و حکوومەتەکەی سوپاسگوزاری هاوکارییەکانیانی ئه‌وانن لە ڕۆژانی شەڕی داعش بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەرانبەردا ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین ڕێز و پێزانینی بۆ گەلی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی نیشان دابوو.