ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی: هه‌فتانه 1700 كه‌س له جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌مرن

ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌كات تا ئێسته كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا به‌سه‌ر ته‌ندروستیی جیهانه‌وه مانه‌وه؛ هاوكات داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌یه، پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆسه‌كه به كار بهێنن.
ڕۆژی هه‌ینی 12ـی ته‌ممووزی 2024، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبرییۆسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری له كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، خه‌ڵك كه‌متر پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆس به كار ده‌هێنن.
ئه‌دهانۆم گێبرییۆسۆس ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئێسته ئه‌م ڤایرۆسه كوشنده‌یه و ڕێژه‌ی مردن به‌هۆیه‌وه به‌رزه. ڕوونیشی كرده‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 60 ساڵه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تا ئێسته هه‌فتانه 1700 كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌هۆی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه ده‌مرن.