یاس خه‌فاجی: شێرپه‌نجه له باشووری عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان بڵاو بووه‌ته‌وه

پارێزگای زیقار له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌دا به هه‌شت هه‌زار تووشبوو، له پله‌ی یه‌كه‌می پارێزگاكانی عێراقدایه؛ هاوكات هاووڵاتییانی پارێزگاكه به نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چاره‌ی پێویستیان بۆیان نییه و ته‌نیا یه‌ك سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه‌ش له‌و پارێزگایه‌دا نییه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت له گوندێكی بچووكی سنووره‌كانی پارێزگای زیقار 20 تووشبووی شێرپه‌نجه هه‌یه كه هه‌ندێكیان منداڵی خوار پێنج ساڵین.
له‌م باره‌وه یاس خه‌فاجی، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار به كوردستان24ـی گوت، شێرپه‌نجه له باشووری عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له زیقار زۆر فره‌وانتره.
یاس خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بوونی شه‌ڕ و به‌كارهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و ژینگه و كه‌شوهه‌وایه‌كی پیس له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ن له زیقار و باشووری عێراق.
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار گوتیشی، نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار تووشبووی شێرپه‌نجه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگای زیقار له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا تۆمار كراوه. ده‌شڵێت، به‌شێكیشیان تۆمار نه‌كراون.
یەکشەممە 7ـی تەممووزی 2024، عەید بەدری، ڕاوێژکاری پارێزگاری زیقار لەبارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە زیقار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زیاتر لە هەشت هەزار کەس لە ناوەندی شێرپەنجەی زیقار تۆمارکراون، دەشڵێت، تووشبوون بە شێرپەنجە دوای ساڵی 2003 زیادبووە، لەو کاتەی لە باشووری عێراق چەکی قەدەغەکراو لە جەنگدا بەکار هات، پێی وایە هیچ ناوچەیەکی تەندروست لە شارەکە بۆ ژیان کردن تەندروست نین، گوتیشی، سووتاندنەکان و تیشکدانەوەی پاشماوە سەربازییەکان کاریگەریی زۆریان لەسەر تەندروستیی خەڵکی شارەکە دروست کردووە.
بەدری پێی وابوو، ژینگەی زیقار یەک لە هۆکارەکانی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەیە، دەڵێت، حکوومەتی خۆجێی ئەوەیان خستە ئەستۆی خۆیان کاربکەن بۆ ئەوەی چەند ئامێرێکی گرنگ بۆ دیاریکردنی نموونەکانی شێرپەنجە دابین بکەن، گوتی، پێویستە حکوومەتی فیدراڵی بەداوی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە بگەڕێت، دەڵێت، نەخۆشەکانی زیقار دەچنە شارەکانی دیکە بۆ چارەسەریی وەرگرتن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر دەروونی نەخۆش دروست دەکات.
ئەو ڕاوێژکارە ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە گرنگیدان بە کەرتی تەندروستیی و بواری شێرپەنجە کە هیچ جیاوازیی نییە لەگەڵ نەخۆشخانەکانی فەرەنسا، گوتی، حکوومەتی عێراقیش دەتوانێت ئەوە بکات و بۆ زیقار و پێویستیشە ئەوە بکات.