خالید دۆسكی: په‌كه‌كه زیانی به سامانی مرۆیی و سروشتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، مێدیای په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات و ئاراسته ده‌كرێت، كه به ئاشكرا دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانی به خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێوه دیاره.
ڕۆژی هه‌ینی 12ـی ته‌ممووزی 2024، خالید دۆسكی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، بوونی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیانێكی زۆری به ژینگه و سامانی مرۆیی و سروشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
خالید دۆسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه به‌هۆی ئه‌و چالاكی و كردانه‌ی له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یانكات، ته‌نانه‌ت زیاتی به پرسی كورد له توركیایش گه‌یاندووه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، مێدیای په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات و ئاراسته ده‌كرێت، كه به ئاشكرا دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانی به خه‌ڵك و حكوومه‌ته‌كه‌ی پێوه دیاره.
ناوبراو گوتیشی، بوونی په‌كه‌كه له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته ئامراز و كه‌رسته‌یه‌ك بۆ هه‌ندێك له وڵاتانی هه‌رێمی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه‌یه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، بە سەرپەرشتی محەممەد شییاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لەشکرکێشی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان ڕەت کرایەوە و ئەنجوومەنەكە داواش لە تورکیا دەکات ڕەچاوی بنەماکانی درواسێتی باش بکات.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی ئەنجوومەنەکە، سوودانی، شاندێک بە سەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەنێرێتە هەرێمی کوردستان و بۆئەوەی بەیەکەوە تاوتوێی دۆخی ئەمنی ناوچە سنوورییەکان بكەن.
لە بەرامبەردا یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سوورە لەسەر دروستکردنی ڕێڕەوێکی ئەمنی بە قووڵایی 30 بۆ 40 کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ عێراق و سووریا.
ئەم ھەڵوێستەی حكوومەتی عێراق لە كاتێكدایە كە پێشتر ئیبراهیم سومەیدەعی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند، توركیا لە هێرشەكانی بۆ سەر پەكەكە لە سنووری هەرێمی كوردستان، هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا هەیە.
پەرەسەندنی گرژییەكانی پەكەكە و توركیا لە سنووری ھەرێمی كوردستان چووەتە قۆناغێکی نوێوە، بوونی پەكەكە بیانوی زیاتر بە توركیا دەدات، بە جۆرێک كە ڕۆژ بە ڕۆژ خاڵ و بنکەی سەربازیی زیاتر جێگیر دەکات.