فوئاد حوسێن: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئەرێنی بوو
K24 – هەولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق سەردانی واشنتن دەکات بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ سەربازییاکانی نێوان هەردوو وڵات بدرێت. هاوکات جەختی لە ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان و بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کردەوە.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: لە پەراوێزی لووتکەی ناتۆ لە ئەمەریکا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ هەبوون، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ژمارەیەک لە وڵاتان کۆ بووینەوە، هەروەها لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی و بەرپرسانی گەنجینەی ئەمەریکاش کۆ بووینەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان پەیوەندییەکانی عێراقمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە تاوتوێ کرد، هەروەها گفتوگۆ لەسەر پرسە هەنوکەییەکان کرا بە تایبەت لەسەر دۆخی غەززە. کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون بە تایبەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتان.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی زۆر گرنگیان هەبوو لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد کە پەیوەستن بە ئابووری و سیاسەتی نەختینەی عێراقەوە.
باسی لەوە کرد، لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی لیستی ئەو بانکانەی عێراقی کە خراوەتە لیستی سزاکانی ئەمەریکاوە کردووە و، ئاماژە بە ئەرێنی بوونی کۆبوونەوەکە کرد.
جەختی لەوەش کردەوە، هەنگاوی ڕژد گیراوەتەبەر بۆ چارەکردنی کێشەکان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا.
فوئاد حوسێن، گوتی: کۆبوونەوەمان هەبوو لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ، کە پرسی سەربازیی تاوتوێ کرا، ناتۆ نێردەیەکی سەربازییان هەیە لە بەغدا ئەم نێردەیە لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عیراق هاوکارە، لە ڕووی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژەوە. هەروەها شاندێکی باڵای سەربازی عێراق سەردانی واشنت دەکات بۆ ئەوەی درێژە بە گفتوگۆ سەربازییاکان نێوان هەردوولا بدرێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی عێراق له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الحرة" كه به‌شێكی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی كوردستان24 به كوردی كراوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌سه‌ر داوای ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له واشنتنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له لووتكه‌ی ناتۆ بكات، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندان دیدار و كۆبوونه‌وه‌یشیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ، هاوكات ڕۆژی هه‌ینی 12ـی ته‌ممووز له‌گه‌ڵ وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه له میانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووریی، و بارودۆخی دارایی عێراق و كێشه‌كانی نێوان بانكی ناوه‌ندیی و وه‌زاره‌تی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چاره‌كردنی ئه‌و كێشانه ده‌ده‌ن.
فوئاد حوسێن باسی له‌وه‌ش كرد، بوونی نێرده‌ی ناتۆ له عێراق گرنگه و په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگییه‌كی جیددیش له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و نێرده‌كه هه‌یه به‌تایبه‌تی له بواری مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كان عێراق، نه‌خاسمه كه كاره‌كانی نێرده‌كه فره‌وانتر بووه و وه‌زاره‌تی ناوخۆیشی گرتووه‌ته‌وه.