وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بۆ کوردستان24: ئەرکی ناتۆ لە عێراقدا زۆر گرنگە

K24 – واشنتن:
37ەمین لووتکەی ناتۆ بەزۆرترین دەستکەوت بۆ ئۆکرانیا کۆتایی هات. جگە لە گفتوگۆ و باسکردنی هەڕەشە و هەژموونی چین، کێشەی تیرۆر و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێک بوون لە گفتوگۆکان، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، دەڵێت: ئەرکی ناتۆ لە عێراق زۆر گرنگە.
کاسپەر ڤێلدکامپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا، تایبەت بە کوردستان24 گوتی: ئەرکی ناتۆ لە عێراق زۆر گرنگە، ئەوەی لە ناوچەکە ڕوودەدات کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئەورووپا هەیە. بۆیە ئێمە بە ئەرێنییەوە چاومان لەوەیە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا بکەین.
بۆ بەهێزکردنی پێگەی هاوپەیمانیی ناتۆ، ژمارەیەک وڵاتی دەرەوەی رێکخراوەکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک سعوودییە، عێراق، ئووردن، بەحرێن، ئیمارات و ئیسرائیل بانگهێشتی لووتکەی ناتۆ کرابوون.
لای خۆیەوە جۆن کێربی، ڕێکخەری کاروباری ستراتیژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری کوردستان24ـیش ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "یەکێک لە بابەتە گرنگەکانی لووتکەکە لەسەر ئۆکرانیا بوو. زۆر ڕوونە کە هاوپەیمانیی ناتۆ لەپشت ئۆکرانیا دەوەستێتەوە.
هاوکات باسی لەوە کرد، "زیاتر لە 24 ئەندامی ناتۆ خۆیان ڕێککەوتنی دوولایەنەی ئەمنییان لەگەڵ ئۆکرانیادا ئیمزا کردووە، ئێمەش بۆماوەیەکی دوورودرێژ پاڵشتیمان لە بەرگریکردن لە ئۆکرانیا کردووە، ئەم لووتکەیە دەستکەوتی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت بۆ ئۆکرانیا، کە پێم وایە ئۆکرانییەکان شانازی پێوە دەکەن."
37ەمین لووتکەی ناتۆ بەزۆرترین دەستکەوت بۆ ئۆکرانیا کۆتایی هات. جگە لە گفتوگۆ و باسکردنی هەڕەشە و هەژموونی چین، کێشەی تیرۆر و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێک بوون لە گفتوگۆکان.