بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقە بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی دیوانییە کرد

هێزە ئەمنییەکانی عێراق (وێنە - ئەرشیف)
هێزە ئەمنییەکانی عێراق (وێنە - ئەرشیف)

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە گازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن کەوتنە وێزەی خۆپیشاندەرانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەی غوماسی پارێزگای دیوانییە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بریندارکران و چەند خۆپیشاندەرێکیش دەستگیرکران.

چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندەران بەهۆی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی و کێشەی کەمئاوی، دانیشتووانی پارێزگای دیوانییە و شارەکانی دەوروبەری ئارامیان لێ هەڵگیراوە، بەڵام داواکارییەکانیان بێ وەڵام ماوەتەوە.

مێدیاکانی عێراق بڵاویان کردووەتەوە، خۆپیشاندەران داواجار، لە بەرپرسانی حکوومەت بێهیوا بوون بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی دروشمی ناڕەزایی ڕێگەی سەرەکیی نێوان سەماوە و نەجەف و دیوانیەیان داخست.

خۆپیشاندەران چاوەڕوان بوون، عەباس زاملی پارێزگای دیوانیە بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچێت و گوێیان لێ بگرێت، بەڵام بەهۆی نەچوونی پارێزگار، ئەوانیش نێوەندگیرییەکەی قایمقامی شارۆچکەی غوماسیان ڕەت کردەوە و بەهۆی فراوان بوونی ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندانەکە گرژی و ئاڵۆزیی تێکەوت.

ئەمەش دوای ئەوەی موختارێکی ناوچەیەکی شارۆچکەی غوماس داوای لە نوێنەری خۆپیشاندەران کردبوو بچنە بەردەم پۆلیسی شارۆچکەکە بۆ ئەوەی پارێزگار داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی غوماس و قایمقامییەتی شارۆچکەکە، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، بە گازی فرمێسکڕێژ کەوتنە نێو خۆپیشاندەران و دواتر تەقەشیان لێیان کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران بریندار بوون.

هەروەها زیاتر لە 10 خۆپیشاندەریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون

Fly Erbil Advertisment