ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده جوداخوازه‌كانی هه‌رێمی كاتالۆنیا گه‌ڕانه‌وه ئیسپانیا

ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كاتالۆنیا كه به‌ر لێبووردنی گشتیی حكوومه‌تی ئیسپانیا كه‌وتوون، له دوای شه‌ش ساڵ، گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمه‌كه‌یان له ئیسپانیا.
مێدیا ئیسپانیاییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، هه‌ر یه‌ك له مارتا ڕۆڤیرا، سکرتێری گشتیی چەپی کۆمارییەکانی کاتا‌لۆنیا کە پارتێکی جوداخوازی میانڕەوی کەتەلۆنیایە له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی سیاسی گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كاتالۆنیا، كه له دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌كه‌یان له تشرینی یه‌كه‌می 2017ـدا هه‌رێمه‌كه‌یان به جێ هێشت.
ڕۆڤیرا كه شه‌ش ساڵه له وڵاتی سویسرا نیشته‌جێیه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمه‌كه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی به گه‌ڕانه‌وه بۆ نیشتمان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، بەردەوام ده‌بێت لە خەبات بۆ سەربەخۆیی. گوتیشی، "ئێمە لێرەین بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکەی دەستمان پێ کردووە، ئازادیی هەمیشەیی خۆمان و ئازادیی گەلەکەمان بە دەست دەهێنین".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 14ـی ئاداری 2024، په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی ئیسپانیا پرۆژەیاسای لێبووردنی جوداخوازانی کاتەلۆنیایان پەسەند کرد.
له دانیشتنی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا په‌رله‌مانی ئیسپانیا 178 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندیی پڕۆژه‌یاساكه دا و 172 په‌رله‌مانتاری دیكه‌یش دژایه‌تیان كرد و ده‌نگیان پێ نه‌دا.
ئەم بڕیارە هەنگاوێکی چارەنووسساز بوو بۆ پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، بەو پێیەی لایەنە جوداخوازەکان پڕۆژەی لێبووردنیان پێشکەش کرد لە بەرامبەر پاڵپشتیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جارێكی دیكه له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
سانچێز لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس، پێشوازی لە دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە کرد و ڕایگەیاند، "هەنگاوێکی ئازا و پێویستە" کە "سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانی لە کەتەلۆنیا" ده‌هێنێته ئاراوه.
پڕۆژەیاساکە کە لەلایەن سۆسیالیستەکان و دوو پارتی جوداخوازی کاتەلۆنیاوە داڕژراوە، پڕ مشتومڕترین دەقی یاسایییە کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە لەدوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سانچێز لە ساڵی 2018ـدا. فیلیکس بۆلانۆس، وەزیری دادی ئیسپانیا له‌و باره‌وه ڕایگەیاند، یاسای لێبووردن "نزیکەی 400 کەس" ده‌گرێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه كارلۆس پۆیگدۆمێنت هیوای خۆی دەربڕی کە یاساکە "تا کۆتایی مانگی ئایار" به‌ركار بێت، هه‌روه‌ها ڕایگەیاند، هیوادارە بگەڕێتەوە بۆ ئیسپانیا دوای پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاساکە.
ڕۆژی سێشه‌ممه 11ـی حوزه‌یرانی 2024، یاسای لێبووردن بۆ سه‌ربه‌خۆخوازانی كاتالۆنیا كه له ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2017ـدا بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان له ئیسپانیا به‌شدار بوون، چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
مێدیاكانی ئیسپانیا له‌م باره‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كردبووه، یاساكه به بڵاوكردنه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی (وه‌قایعی) فه‌رمی ئیسپانیا، ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن و ڕێگه به كارلۆس پۆیگدۆمێنت، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كاتالۆنیا و هاوڕێیانی دیكه‌ی ده‌دات دوای زیاتر له شه‌ش ساڵ له په‌ناهه‌نده‌یی، بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمه‌كه‌یان له ئیسپانیا.