كرێملین: بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا وا ده‌كات پایته‌ختی وڵاتانی ئه‌ورووپا به ئامانج بگرین
كۆشكی كرێملین هۆشداری له جێگیرکردنی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکا لە ئەڵمانیا ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌ئامانجگرتنی پایته‌خته‌كانی ئه‌ورووپا له لایه‌ن ڕووسیاوه.
ڕۆژی شه‌ممه 13ـی ته‌ممووزی 2024، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین هۆشداری له جێگیرکردنی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکا لە ئەڵمانیا دا و ڕایگه‌یاند، ئه‌مه شێوه‌یه‌كی نوێیه له ڕووبه‌ڕووی جه‌نگی سارد له نێوان ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
دیمیتری پێسکۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، جێگیرکردنی مووشەکی دوورمەودای ئەمریکا لە ئەڵمانیا وا ده‌كات، ئه‌ورووپا ببێته ئامانجی مووشه‌كه‌كانی ڕووسیا.
گوتەبێژی کرێملین سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، مووشه‌كه‌كانی ڕووسیا له لایه‌ن مووشه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ورووپا كراونه‌ته ئامانج، به‌ڵام "توانای پێویستمان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو مووشەکانە و قوربانییه‌كانیش پایته‌خته‌كانی وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌بن."