ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر کرد

K24 – هەولێر:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد كه ده‌ستڕێژی گولـلەی له دوو ماڵ كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێكی دەستگیر کرد کە لە ڕێککەوتی (10ـی تەمموزی 2024) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشی کردبووە سەر ماڵی خەزوری لە قەزای عەنکاوە و ماڵی کوڕێکی خەزوری لە گەڕه‌کی پێنجی حەسارۆکی شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت: "تۆمەتبارەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستڕێژی گولـلەی لەو ماڵانە کردبوو، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوو، لەکاتی دەستگیرکردنیشی، دەستمان بەسەر چەکەکەیدا گرت."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هەولێر دووپاتی ده‌كاته‌وه هەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی لابێت، یان لەسەر هەرکێشەیکی کۆمەڵایەتی و بەهەر بیانوویەک چەک بەکار بهێنێت و تەقە بکات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت و دەدرێتە دادگا.