پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی د.عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بەڕێز د.عادل باخەوان، بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم."
هاوکات گوتیشی: "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت".
دەقی پرسەنامەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز د.عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان