بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ماڵەکانی دوو گەڕەکی کەلار بە پێدانی زەوی قەرەبوو دەکرێنەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار بە پێدانی پارچە زەوییەک قەرەبوو دەکرێنەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە 163 ماڵ پێکهاتوون، هەریەکە بە پارچەیەک زەویی 200 مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.

هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.

Fly Erbil Advertisment