گه‌راجی سه‌ره‌كی به‌غدا له‌ میسان، نموونه‌یه‌ك له‌ گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری

گه‌راجی سه‌ره‌كی به‌غدا له‌ میسان
گه‌راجی سه‌ره‌كی به‌غدا له‌ میسان

پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی چه‌ندان ناخۆشیی و گرفت ده‌بنه‌وه‌ و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا حكوومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.

هاووڵاتییانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ماوه‌ی زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ به‌ ده‌ست چه‌ندان كێشه‌ی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن حكوومه‌ت و به‌رپرسان له‌ ئاستی به‌رپرسیاریه‌تیدا نین و نه‌یانتوانیوه‌ خزمه‌تیان بكه‌ن.

هاووڵاتییانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی عێراق له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی گشتی به‌ كار ناهێرێت و كه‌س و گرووپه‌ باڵاده‌سته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان قۆستوویه‌تییانه‌وه‌.

ئه‌وان له‌ وه‌رزی هاویندا ئاستی گله‌یی و سكاڵاكانیان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان هه‌ڵده‌بڕن و ده‌ڵێن، دوای 21 ساڵ له‌ پرۆسه‌ی ئازادی، به‌ڵام دۆخی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منیی عێراقییه‌كان به‌ره‌و دواوه‌ كشاوه‌ته‌وه‌ و پێش نه‌كه‌وتووه‌، هۆكاری ئه‌م دۆخه‌یش بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌ پرۆژه‌ و خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

گه‌راجی سه‌ره‌كی به‌غدا له‌ پارێزگای میسان یه‌كێكه‌ له‌ شوێنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌، به‌ڵام شوفێران و هاووڵاتییان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ وه‌رزی هاویندا نه‌هامه‌تییه‌كانیان زیاتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ڕێگه‌ی گه‌راجه‌وه‌ هاتووچۆی نێوان میسان و به‌غدا ده‌كه‌ن، سێبه‌رێكی شیاو نییه‌ له‌ به‌ری بوه‌ستن تاوه‌كوو ئۆتۆمبێله‌كان به‌ ڕێ ده‌كه‌ون.