ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له قاوه‌خانه‌یه‌كی پێته‌ختی سۆماڵ، شادی هانده‌رانی ئیسپانیا و ئینگلته‌رای بۆ شین گۆڕی
نزیكه‌ی ده كه‌س له پێته‌ختی سۆماڵ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك قاوه‌خانه‌یه‌ك كوژران؛ ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، قاوه‌خانه‌كه پڕ بووه له هانده‌رانی تۆپی پێ كاتێك به كۆمه‌ڵ سه‌یری یارییه‌كانی جامی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپایان ده‌كرد.
به‌رپرسانی حكوومه‌تی سۆماڵ ڕایده‌گه‌یه‌نن، 9 كه‌س له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له قاوه‌خانه‌یه‌ك له مه‌گدیشیۆی پێته‌خت كوژران، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، قاوه‌خانه‌كه پڕ بووه له هانده‌رانی تۆپی پێ كاتێك به كۆمه‌ڵ سه‌یری یارییه‌كانی جامی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپایان ده‌كرد و له‌ناو كه‌شی پڕ جۆشوخرۆشی یاری كۆتایی جامه‌كه بوون له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئینگته‌را.
محه‌ممه‌د یوسف، به‌رپرسی ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانی سۆماڵ ڕایگه‌یاندووه، بزووتنه‌وه‌ی گه‌نجانی ئیسلامی سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كردووه. ده‌شڵێت، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ماوه‌ی 16 ساڵه له سۆماڵ كارایه و چالاكی توندوتیژیی ده‌كات.
محه‌ممه‌د یوسف گوتووشیه‌تی، وێڕای كوژرانی 9 كه‌س، هاوكات 20 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوونه‌وه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی قاوه‌خانه‌كه كوژراون و چواری دیكه‌یش له‌ناو قاوه‌خانه‌كه بوونه.