حه‌یده‌ر قوره‌یشی: هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌شداره

ئه‌ندامێكی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌شداره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانه‌كانی؛ ده‌شڵێت، 20ـی ئه‌م مانگه كۆنگره‌یه‌كی گرنگ و گه‌وره له به‌غدا سه‌باره‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2024، حه‌یده‌ر قوره‌یشی، ئه‌ندامی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوت، حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش، توانیویانه زۆرێك له بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن.
حه‌یده‌ر قوره‌یشی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان شێواز و ڕێگه‌ی جیاواز بۆ كاره‌كه‌یان ده‌گرنه به‌ر، یه‌كێك له‌و ڕێگه و شێوازه نوێیه‌یان، به‌كارهێنانی درۆنه، به‌ڵام توانراوه كۆنترۆڵ بكرێن.
ئه‌ندامی تیمی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ڕاوێژكارییه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌شداره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانه‌كانی.
ناوبراو گوتیشی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر هاوكارییان ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2024، پۆلیسی دیوانییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقلییەکان، بە هاوبەشی لەگەڵ هەوالگری لە دیوانییە، ئۆپەراسیۆنێکیان کرد و توانییان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، ئەوانیش داواکراو بوون بە تاوانی بازرگانیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بڕێک ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال و دەمانچەیەک و شانەی دەمانچەیان پێ بووە، ئاماژە بەوەش کراوە، ڕێوشوێنی یاساییان لە دژ گیراوەتەبەر.
بە ئامانجی کەمکردنەوەی دیاردەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیی پێوەی، کە لەم دواییانەدا تەشەنەیان کردووە، بەتایبەتی لەنێو توێژی گەنجاندا، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیوانییە، بەسەرۆکایەتیی لیوا نەجاح مەحموود سوڵتان چەند ئۆپەراسیۆنێکیان کرد.