محه‌ممه‌د شوكری: پێدانی مۆڵه‌ت به پرۆژه‌كان ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر دروست بكرێت

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی جواتر له كوردستان دروست بكه‌ن و كوردستان ئاوه‌دانتر بكرێته‌وه؛ ده‌شڵێت، مۆڵه‌تی نوێ ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو پرۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر دروست بكرێن.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ڕایگه‌یاند، مۆڵه‌تی نوێ ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو پرۆژه‌ی باشتر و ستاندارتر دروست بكرێن و ئه‌وانه‌یشی كاریان تێدا ده‌كرێت ته‌واو بكرێن و بدرێته‌وه خاوه‌نه‌كانیان.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و پرۆژانه‌دایه كه كاركردن تێیاندا به‌رده‌وامه.
محه‌ممه‌د شوكری به پێویستیشی زانی پرۆژه‌كانی دیكه كه كێشه‌ی جیاجیان هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا كێشه‌كانیان چاره بكرێت، ئه‌وانه‌یش كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندان په‌له له ته‌واوكردنیان بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان جه‌ختی كرده‌وه، هه‌مووان شانازی به‌و پرۆژانه ده‌كه‌ن كه ده‌بێته هۆی زیاتر جوانكردنی كوردستان و بووژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش هانی خاوه‌ن پرۆژه‌كان ده‌ده‌ن.