په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنی داهاتووی بڵاو كرده‌وه

په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه، هاوكات به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات چوار ته‌وه‌ر ده‌خاته گفتوگۆوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 15ـی ته‌ممووزی 2024، په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی بڵاو كرده‌وه، به پێی خشته‌كه كاتژمێر 11ـی پێشنیوه‌ڕی ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌زگه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت كه له لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانی و زیندانییه سیاسییه‌كان پێشكه‌ش كراوه.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌ی دووه‌م خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای په‌سندی كۆماریی عێراق بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ی خزمه‌تگوزارییه ئاسمانییه‌كان له نێوان عێراق و ئازربایجان ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی سێیه‌می دانیشتنه‌كه، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م پرۆژه‌یاسای ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی نیشتمانی ده‌كرێت و بڕگه‌ی چواره‌میشی تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆكردن و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرت.