ترەمپ وەک بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردرا

ترەمپ وەک بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردرا و لەیەکەم کاردانەوەی هەڵبژاردنەکەی، ترەمپ سیناتۆر جیمس دەیڤد ڤانسی بەجێگری خۆی دەستنیشان کرد.
دووشەممە 15ـی تەمووزی 2024 ترەمپ وەک بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، دۆناڵد ترەمپیش ڕەتی کردەوە پرسی تەقەکردنەکە بە سیاسی بکرێت.
وەک ڕاگەیاندراوە، دۆناڵد ترەمپ، سیناتۆر جیمس دەیڤد ڤانسی بەجێگری خۆی دەستنیشان کردووە.
ڕۆژی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی له هه‌شت كاندیدا كرد کە نیوەیان سیناتۆرن، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ یه‌كێكیان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ر یه‌ك له ماركۆ ڕۆبیۆ، جه‌ی دی ڤانس، تیم سكۆت، دۆگ بۆرگۆم، بێن كارسۆن، تۆم كۆتۆن و بایرۆن دۆناڵدز و ئیلێز ستیفانیك داوایان لێ كراوه به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، هه‌ر یه‌كێك له‌م ناوانه، ئه‌زموونیان له حكوومه‌تدا هه‌یه، هاوكات له‌و قه‌یرانه دادوه‌رییه‌ی تره‌مپ له ماوه‌كانی ڕابردوودا دووچاری هاتبوو، له پاڵیدا وه‌ستاونه‌ته‌وه و دڵسۆزی خۆیان بۆ دووپات كردووه‌ته‌وه.
واشنتن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تره‌مپ زیاتر په‌یوه‌سته به هه‌ر یه‌ك له ڕۆبیۆ و ڤانس و بۆرگۆم، به‌ڵام په‌له ناكات و به هێمنی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا كه بڕیار له 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه بچێت، دەبێتە 60ـه‌مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئه‌و وڵاته.
هەروەها دۆناڵد ترەمپ، جەیمس دەیڤد ڤانس ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەستنیشان کرد.
ترەمپ رایگەیاند، سیناتۆر ڤانس شانبەشانی من دەجەنگێت و بەیەکەوە ئەمەریکا مەزن دەکەین.
جەیمس دەیڤد ڤانس لە 2023 وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئۆهایۆ هەڵبژێردرا و تەمەنی 39 ساڵە.
پێشتر سیناتۆر ڤانس بە سەختی رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ دەگرت و بە هیتلەری ئەمەریکا ناویدەبرد، بەڵام لە 2022 پشتیوانی خۆی بۆ ترەمپ راگەیاند.