سەرۆک هۆزێکی ئەنبار: پشتیوانیمان بۆ دامەزراندنی هەرێمێکی سوننە پەیدا کردووە

دامەزراندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ بۆ سوننه‌كان، ڕۆژ له دوای ڕۆژ گفتوگۆی زیاتری له‌باره‌وه ده‌كرێت. سه‌رۆك هۆزێكی ئه‌نبار ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانیی ده‌ره‌كییان بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی له عێراق په‌یدا كردووه.
سوننه‌كانی عێراق، به‌رده‌وام هه‌ست به په‌راوێزخستنی خۆیان له عێراقی نوێ‌دا ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای به‌شداریی زۆربه‌ی هێزه سوننییه‌كان له حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كاندا، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، پێیان وایه له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و شه‌راكه‌تی حوكمڕانیدا په‌راوێز خراون؛ بۆیه به‌رده‌وام كارتی هه‌رێمی سووننه وه‌ك فشارێكی سیاسی به‌ڕووی هێزه‌كانی دیكه‌دا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
شێخ ڕه‌عد سلێمان، یه‌كێكه له شێخه ناوداره‌كانی ئه‌نبار و ئاشكرای كردووه، پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی هه‌رێمی عه‌ره‌بی له عێراق هه‌یه و سه‌دا 90ی سوننه‌كانیش پشتیوانی له‌و هه‌رێمه نوێیه ده‌كه‌ن. گوتیشی، بیرۆكه‌ی هه‌رێمی سوننه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بۆ نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بە گوتەی ئەو سەرۆک هۆزە، هه‌رێمی عه‌ره‌بی سوننه ئه‌نبار، مووسڵ، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و پشتێنه‌ی به‌غدا ده‌گرێته‌وه، "ئه‌م هه‌رێمه نابێته هۆی دابه‌شبوونی وڵات و ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانی هه‌رێمی و كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكامان وه‌رگرتووه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نه شیعه‌كان، مه‌حموود حه‌یانی له هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایگه‌یاندووه، "پێکهاتەی سوننە بەش بەشن و جیاوازییەکانیان ڕێگرن لە بەهەرێمبوونی ناوچه‌كانیان. پرسی بەهەرێمبوون مافێکە دەستوور دەستەبەری دەکات، بەڵام پێویستی بە میکانیزم و ئیرادەیەکی ڕاستەقینەی هێزە سیاسییەکانە، بۆیه هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی هەرێمێکی سوننە بێ ئەنجام دەبن".
حه‌ییانی ده‌شڵێت، "له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا، هێزه سوننییه‌كان بیرۆكه‌ی هه‌رێمیان ڕه‌ت كرده‌وه، سه‌ركرده سوننه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ڕێك ناكه‌ون، چۆن ده‌توانن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی هه‌رێم ڕێکبکەون؟".