گەنجانی كەركووك خۆپێشاندان دەكەن
K24 – كەركووك
پەیامنێرمان لە شاری كەركووك رایگەیاند: "لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان ژمارەیەك گەنجی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاری كەركووك خۆپێشاندانیان ئەنجامدا.
گەنجانی كەركووك لە یاداشتێكدا بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكانیان كردووە، داوا دەكەن داواكارییەكەیان بە ھەند وەربگیرێت و ھەوڵ بۆ دامەزراندنیان لە دام و دەزگاكانی حكوومەت بدرێت، ھەروەك لە یاداشتەكەیاندا ھاتووە: "ئەگەر داواكەیان جێبەجێ نەكرێت، لە داھاتوودا ھەڵوێستی توندتریان دەبێت".
لەو خۆپێشاندانەدا گەنجانی كەركووك داواكارییەكەیان ئاراستەی حكوومەتی بەغدا كرد و داواشیان لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا كرد بەدواداچوون بۆ داواكەیان بكرێت.