گەندەڵیی لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق گەیشتووەتە سەدا 60

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق سه‌دا 60ـه و ڕاوێژكاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌ست له كاروباره‌كانیاندا وەردەدەن.
كه‌ریم عه‌لیو‌یی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لیژنه‌كه‌یان سەردانی دەروازە سنوورییەکانی کردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه "گەندەڵییەکی بەرچاو لە دەروازە سنوورییەکاندا هەیە، به جۆرێك ده‌روازه‌كان بە سەرچاوەیەکی گەورەی داهات بۆ گه‌لی عێراق داده‌نرێن، به‌ڵام ڕێژەی گەندەڵی لە ده‌روازه سنوورییه‌كاندا لە سەدا 60ـه، ئەمەش ڕێژەیەکی کەم نییە و ئابڕوچوونێكی گەورەیە بۆ گەلی عێراق".
عه‌لیو‌یی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، له‌لایه‌ن ڕاوێژكاره‌كانی حكوومه‌ته‌وه دەست له كاروباری ده‌روازه سنوورییه‌كاندا وەردەدرێت. به جۆرێك، ڕاوێژكار به ناوی سەرپەرشتی گشتی و كۆنترۆڵی سەرجەم ده‌روازه‌كه ده‌كه‌ن؛ بۆیه له ڕۆژانی داهاتوودا لیژنه‌كه‌یان ڕێوشوێنی پێویست بۆ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی پێویست دەگرێتە بەر.. به‌رپرسانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ن و دواتر بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی هه‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
ڕۆژی یەکشەممە، 14-07-2024، وەزارەتی دارایی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا داهاتی پێنج مانگی ساڵی 2024ـی عێراقی (نەوتی و نانەوتی) ئاشکرا کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، کۆی گشتیی داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵی عێراق، 54 تریلیۆن و 703 ملیار و 848 ملیۆن و 603 هەزار دینار بووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەو بڕە پارەیە، 48 تریلیۆن و 455 ملیار و 60 ملیۆن و 171 هەزار دینار، داهاتی نەوتی بووە کە دەکاتە سەدا 88.5ـی کۆی گشتیی داهاتی پێنج مانگی ئەمساڵی عێراق.
لەبارەی داهاتی نانەوتیش، وەزارەتەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، شەش تریلیۆن و 788 ملیار و 431 ملیۆن و 731 هەزار دینار داهاتی نانەوتیی پێنج مانگی ئەمساڵی عێراق بووە کە دەکاتە نزیکەی سەدا 11.5 لە کۆی گشتیی داهاتیی وڵات.