ناوبردنی به‌ریتانیا به وڵاتێكی "ئیسلامی" له لایه‌ن كاندیدای تره‌مپ بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌نده‌ن نیگه‌ران ده‌كات
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕه‌خنه له لێدوانێكی كاندیدای كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت، كه به‌ریتانیای به "وڵاتێكی ئیسلامی" ناو بردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 16ـی ته‌ممووزی 2024، ئه‌نجێلا ڕاینه‌ر، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا له لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ی له جه‌ی دی ڤانس، كاندیدای كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته گرت، كه گوتوویه‌تی "به‌ریتانیا یه‌كه‌مین وڵاتی ئیسلامی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمه."
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ئه‌وه‌ی ڤانس ده‌یڵێت، چاوه‌ڕوانكراو نییه، به‌ڵام به‌ریتانیا ئاماده‌یه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار بكات كه كێ و له هه‌ر شوێنێك بن.
دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاكانی ئه‌م مانگه‌دا پارتی كۆنسێرڤاتۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌ریتانیا به‌رانبه‌ر به پارتی كرێكاران شكستی هێنا، ڤانس له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به پێكه‌نینه‌وه گوتبووی به‌ریتانیا وڵاتێكی ئیسلامیی ڕاسته‌قینه‌یه و خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمه. ئه‌مه‌یش له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بووه مایه‌ی پێكه‌نین، به‌ریتانیایش به سووكایه‌تیپێكردنی داده‌نێت.
ڕۆژی دووشەممە 15ـی تەمووزی 2024 دۆناڵد ترەمپ وەک بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، هاوكات ترەمپ، سیناتۆر جیمس دەیڤد ڤانسی بە جێگری خۆی دەستنیشان کرد.
ڕۆژی 7ـی حوزه‌یرانی 2024، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی له هه‌شت كاندیدا كرد کە نیوەیان سیناتۆرن، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ یه‌كێكیان بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ر یه‌ك له ماركۆ ڕۆبیۆ، جه‌ی دی ڤانس، تیم سكۆت، دۆگ بۆرگۆم، بێن كارسۆن، تۆم كۆتۆن و بایرۆن دۆناڵدز و ئیلێز ستیفانیك داوایان لێ كراوه به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، هه‌ر یه‌كێك له‌م ناوانه، ئه‌زموونیان له حكوومه‌تدا هه‌یه، هاوكات له‌و قه‌یرانه دادوه‌رییه‌ی تره‌مپ له ماوه‌كانی ڕابردوودا دووچاری هاتبوو، له پاڵیدا وه‌ستاونه‌ته‌وه و دڵسۆزی خۆیان بۆ دووپات كردووه‌ته‌وه.
واشنتن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، تره‌مپ زیاتر په‌یوه‌سته به هه‌ر یه‌ك له ڕۆبیۆ و ڤانس و بۆرگۆم، به‌ڵام په‌له ناكات و به هێمنی ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا كه بڕیاره له 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه بچێت، دەبێتە 60ـه‌مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئه‌و وڵاته.
ترەمپ ڕایگەیاند، سیناتۆر ڤانس شانبەشانی من دەجەنگێت و بەیەکەوە ئەمەریکا مەزن دەکەین.
ڤانس لە 2023 وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئۆهایۆ هەڵبژێردرا و تەمەنی 39 ساڵە.
پێشتر سیناتۆر ڤانس بە سەختی رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ دەگرت و بە هیتلەری ئەمەریکا ناوی دەبرد، بەڵام لە 2022 پشتیوانی خۆی بۆ ترەمپ ڕاگەیاند.