نه‌بیل عه‌ززاوی: كه‌سانی سیاسی و لایه‌نه‌كان له پشت كردنه‌وه‌ی كۆلێژه پزیشكییه‌كانی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی عێراقن

حكوومه‌تی عێراق كردنه‌وه‌ی كۆلێژه پزیشكییه‌كان له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ڕاده‌گرێت، هاوكات شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌ته‌كه‌ی شییاع سوودانی به‌و ڕاستییه گه‌یشتووه، ده‌بێت به یه‌ك ئاست گرنگی به هه‌موو زانكۆ و كۆلێژه‌كان بدات.
ڕۆژی سێشه‌ممه 16ـی ته‌ممووزی 2024، نه‌بیل عه‌ززاوی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌م بڕیاره به‌شێكه له چاكسازییه‌كانی كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی له‌و بارودۆخه‌ی له زانكۆكان و كۆلێژه‌كاندا هه‌یه.
نه‌بیل عه‌ززاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، حكوومه‌تی عێراق له ماوه‌كانی ڕابردوودا گرنگی به كۆلێژه پزیشكی و به‌شه ته‌ندروستییه‌كان دا و به‌شه‌كانی دیكه‌ی بابه‌ته جۆراوجۆره‌كانی به‌لاوه نا، بۆیه‌یش خه‌ڵك زیاتر ڕووی له كۆلێژه پزیشكییه‌كان كرد.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌یش كرد، حكوومه‌ته‌كه‌ی شییاع سوودانی به‌و ڕاستییه گه‌یشتووه، ده‌بێت به یه‌ك ئاست گرنگی به هه‌موو زانكۆ و كۆلێژه‌كان بدات و هه‌ڵاواردن له نێوانیاندا نه‌مێنێت.
ناوبراو گوتیشی، كردنه‌وه‌ی كۆلێژه پزیشكییه‌كان له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان په‌یوه‌ندی به كه‌س و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، نه‌خاسمه كه پێویستیان به پاره و داراییه‌كی زۆره‌وه هه‌یه.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی خوێندنی باڵا بەم نزیکانە کردنەوەی بەش و کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ ئەهلییەکان ڕادەگرێت، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپاردووە به پێی یاسای بودجەی ساڵی 2024، کار لەسەر دامەزراندنەوەی پزیشکانی دەست لەکار كێشاوە بکات.
هاوکات هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی و سەندیکای پزیشکانی ڕاسپاردووە هەماهەنگی بکەن لە پێداچوونەوە بە وەرگرتنی قوتابیان لە کۆلێژو بەشە پزیشکییەکان بۆ ساڵانی داهاتوو، هەروەها هەماهەنگی بکەن بە پێدانی مەشق و راهێنان بە دەرچووانی ئەم کۆلێژانە.
لەوبارەوە حەیدەر تەمیمی ئەندامی سەندیکای پزیشکانی عێراق گوتی: ژمارەی کۆلێژە پزیشکییەکان لە عێراق لە ژمارەی کۆلێژەکان لەهەمان بواری وڵاتی بەریتانیا زیاترە! ڕاشیدەگەیەنێت، لە دوو ساڵی داهاتوودا ژمارەی پزیشکان 95 هەزار پزیشک تێ دەپەڕێنێت، وەک تەمیمی دەڵێت: بەرپرسیاریەتی ئەم گرفتە لە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵایە کە نەیانتوانیوە پلانێک دابڕێژن کە لە ڕدێگەیەوە قوتابیان پیادەکردنی خەونەکانیان لە زانکۆ حکوومیەکانەوە ببینن.
تەمیمی داوای كرد، بەزووترین کات ئەم بڕیارە بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە بەوپێیەی زۆرینەی زانکۆ ئەهلییەکان گرێدراوی میلیشیاکان و مافیاکانن کە کاریگەری خراپیان لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دروست کردووە.
لای خۆیەوە کیفاح مەحموود، شارەزای سیاسی داوای كرد، کۆلێژە پزیشکییەکان و ئەندازیاری لە زانکۆ ئەهلییەکان دابخرێن و بەپێویستی زانی قوتابیانی ئەم کۆلێژانە دوای سەلماندنی تواناکانیان بگوازرێنەوە بۆ کۆلێژەکان لە زانکۆ حکوومییەکان بۆ تەواوکردنی خوێندنەکانیان.
لەدوای ساڵی 2003 ژمارەی زانکۆ ئەهلییەکان لە عێراق بە ڕێژەی 500% زیادی کردووە، کە 66 لەو زانکۆیانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا دانیان پێدانراوە کە زیاتر لە 570 بەش لە پسپۆڕییەکانی ئەندازیاری و پزیشکی و زانستە مرۆییەکان لەخۆ دەگرن، لەکاتێکدا ژمارەی زانکۆ حکوومییەکان لەعێراق تەنیا 35 زانکۆیە.