تره‌مپ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات
كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
بڕیار وایه ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2024، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدای كۆمارییه‌كان بۆ هه‌مان پۆست، له‌دوای هه‌وڵی تیرۆركردنی، یه‌كه‌مین كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست پێ بكات.
ڕۆژی دووشەممە 15ـی تەمووزی 2024 دۆناڵد ترەمپ وەک بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا هەڵبژێردرا، هاوكات ترەمپ، سیناتۆر جیمس دەیڤد ڤانسی بە جێگری خۆی دەستنیشان کرد.
شەممە، 13ی تەممووز 2024، نزیک کاتژمێر7:00ـی ئێوارە بە کاتی پێنسلڤانیا، لە شاری بەتڵەری ویلایەتی پێنسلڤانیا تەقە لە دۆناڵد ترەمپ کرا، لە کاتێكدا کە خەریکی بانگەشەی هەڵبژاردن و سەرقاڵی قسەکردن بووە، بۆ هەوادارانی لە ئەنجامدا بریندار بوو.
دوابەدوای تەقەکە، لێکۆڵینەوە لە هەوڵی تیرۆرکردنەکەی ترەمپ دەستی پێ کردووە و سەرچاوە ئەمنییەکانیش دەڵێن، "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریان خستووە کە تەقەکەرەکە لە دەرەوەی شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ترەمپ بووە. لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە، بەڵام هەندێک لە سەرچاوەی دیکە دەڵین، ئەوەی کوژراوە تەقەکەرەکە بووە".
هاوکات کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای تەقەکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە شاری باتلەر لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بەپەلە پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و لە دۆخی تەندروستیی پرسیوە.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا كه بڕیاره له 5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، به‌ڕێوه بچێت، دەبێتە 60ـه‌مین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئه‌و وڵاته.