حزبی ئیسلامیی عێراق: چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له عێراق پێویستی به چاره‌ی به په‌له و هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه
حزبی ئیسلامیی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی و سیاسی‌یان دروست كردووه و پێویستی به چاره‌ی به په‌له هه‌یه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 16ـی ته‌ممووزی 2024، حزبی ئیسلامیی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه له عێراق مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی و سیاسی‌یان دروست كردووه و پێویستی به چاره‌ی به په‌له و یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌یه.
حزبی ئیسلامیی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له عێراق بۆشاییه‌كی مه‌ترسیداری له فره‌وانبوونی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه دروست كردووه، بارودۆخی ململانێئامێزی هه‌رێمیی و نه‌بوونی سه‌قامگیری باری عێراقییان زیاتر كردووه و توانای به‌رگه‌گرتنی پتری نییه.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، مانه‌وه‌ی پرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ناو عێراق و بوونی په‌كه‌كه له خاكی ئه‌و وڵاته و جووڵه و چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی پێچه‌وانه‌ی سه‌روه‌ریی عێراقه.
حزبی ئیسلامیی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، سه‌ركۆنه‌ی كرده و چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه ده‌كات و به پێویستیشی ده‌زانێت هه‌ڵوێستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ چاره‌ی ئه‌و پرسه وه‌ربگیرێت.