ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر: لەگەڵ ڕۆمانیا کار بۆ وزەی نوێ دەکەین

ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر
ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر

ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ خاوەنکار و کۆمپانیاکانی ڕۆمانیا لەسەر وزەی نوێ و چەند پرسێکی دیکە هەماهەنگیی دەکەین.

سێشەممە 16ـی تەممووزی 2024، ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر بڵاوی کردوەتەوە، سبەی چوارشەممە 17ـی تەممووزی 2024، شاندێکی خاوەنکار و نوێنەرانی کۆمپانیاکانی کۆماری ڕۆمانیا بە یاوەری باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق و بەرپرسی نوسینگەی کونسوڵگەری کۆماری رۆمانیا لە هەولێر، سەردانی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر دەکەن و کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ خاوەنکار و کۆمپانیا و بازرگانانی خۆماڵی لە تایبەتمەندیەکانی( وزەی نوێبۆوە و کارگێڕی کار و ڕاوێژکاری دارایی، هەروەها شارەزایانی ژمێریاری و پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێودەوڵەتی و سەرچاوە مرۆییەکان، لەگەڵ دیزاین و بیناکاری و باڵەخانەی سڤیل و پیشەسازیی، هەروەها باڵەخانەی سڤیلی نیشتەجێ و نانیشتەجێ، سەرباری دامەزراندنی دەزگای وزەی نوێبۆوە و بڕوانامەی زیندەگی و کشتوکاڵ)، ئەنجام دەدەن.

Fly Erbil Advertisment