بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد

K24 - هەولێر:
جارێکی دیکە هێرش دەکرێتەوە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز و میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەمشەو سێشەممە (16ـی تەمموزی 2024) لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد.
زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێرشەکە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ئەنجامدراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنکەیە جێگیرکراون و پێشتر گرووپەکانی سەر مقاوەمەی ئیسلامی چەندین هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنکەیە.