ئەمەریکا: داعش خەریکی خۆ ڕێكخستنه
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له نیوه‌ی ئه‌مساڵدا 137 ئۆپه‌راسیۆنیان دژی داعش له عێراق کردووە و ڕێکخراوەکە ئێستا خەریکی خۆ ڕێكخستنه‌وەیه.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به "سێنتكۆم" له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، له نیوه‌ی ئه‌مساڵدا 137 ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییان له دژی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سووریا کردووە و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌یان كوشتووه.
سێنتکۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە مانگی یەک تا حوزەیرانی 2024 شكستیان به داعش لە عێراق و سووریا هێناوه و لەم ماوەیەدا داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە 153 هێرش لە عێراق و سووریا گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو هێرشه‌كانی داعش بۆ دوو هێنده زیادی كردووه.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، "زیادبوونی هێرشەکانیش داعش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو گرووپه تیرۆریتسییە هەوڵ دەدات دووباره خۆی ڕێكبخاته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌پێناو شكستهێنان به داعش و رێگری له به‌هێزبوونه‌وه‌ی، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌پاڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا 196 چالاكیان کردووە و 44 ئه‌ندامی داعش كوژراون و 166 كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه. هه‌روه‌ها له عێراقیش 137 چالاكی هاوبه‌ش کراون و به‌هۆیه‌وه 30 ئه‌ندامی داعش كوژراون و 74 كه‌سیش ده‌ستگیركراون.