فه‌ره‌نسا.. چه‌ند ئافره‌تێك قه‌شه‌یه‌كی به‌ناوبانگ به ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

چه‌ند ئافره‌تێك قه‌شه‌یه‌كی به‌ناوبانگ كه به‌شداریی جه‌نگی دووه‌می جیهانیشی كردووه، به ده‌ستدرێژیی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؛ هاوكات چه‌ند ڕێكخراوێك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو تاوه‌كوو ته‌مه‌نی سه‌رووی نه‌وه‌د ساڵیش ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌تان و گێچه‌ڵی سێكسی پێ كردوون.
هێنری گرۆی ناسراو به (پاپ پێیه‌ر) قه‌شه‌ی به‌ناوبانگی كاسۆلۆكیی فه‌ره‌نسی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له ماوه‌ی ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م تا ساڵی 2005 ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ریان و گێچه‌ڵی سێكسی پێ كردوون.
هێنری گرۆی، ساڵی 1912 له دایك بووه و له 2007 كۆچی دوایی كردووه، پێشتر بەشداریی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كردووه.
گرۆی، به‌وه ناسراو بووه دژی په‌راوێزخستنی ئه‌و چینانه بووه كه له كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ره‌نسی بایەخیان پێ نه‌دراوه، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له دامه‌زرێنه‌رانی هاوبه‌ندیی ئیمایۆس (بزاڤی سكیۆلاریزمی خێرخوازیی بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و دوورخراوه و په‌ناهه‌نده‌كان).
هه‌ر یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌كانی ئیمایۆسیی نێوده‌وڵه‌تیی و ئیمایۆسی فه‌ره‌نسیی و ده‌زگه‌ی ئه‌ب پێیه‌ر ڕایانگه‌یاندووه، گوته‌ی حه‌وت ئافره‌ت له لایه‌ن كۆمپانیای (ئیگای) تایبه‌ت به پاراستن له توندوتیژیی، وه‌رگیراوه و گوتوویانه له لایه‌ن هێنری كرۆییه‌وه ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر و گێچه‌ڵی سێكسی پێ كردوون.
هه‌ر سێ ڕێكخراوه‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ده‌ڵێن، گوته‌ی ئه‌و ئافره‌تانه سەلمێنراوە و بۆ ڕێكخراوه‌كانیان و ناوبانگی هێنری مایه‌ی نیگه‌رانییه، نه‌خاسمه كه هێنری یه‌كێك بووه له داكۆكیكارانی چینی هه‌ژاران و بێنه‌وا و په‌راوێزخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
له لای خۆیه‌وه كه‌نیسه‌ی كاسۆلۆكی ڕایگه‌یاندووه، به‌وپه‌ڕی ئازاەاوه دانپێنانی ئه‌و ئافره‌تانه‌یان پێ گه‌یشتووه، هاوكات نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی هه‌واڵێكی شه‌رمهێنه.