ئه‌ندامانی هۆزێكی ڕه‌سه‌نی پیرۆ به جلوبه‌رگی نه‌ریتییه‌وه له دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌رده‌كه‌ون

ڕێكخراوێك وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی هۆزێكی پیرۆ ده‌گرێت كه له ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ستی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌ژین و به ته‌واوه‌تی له جیهان دابڕاون.
ڕێكخراوی "سرڤایڤاڵ ئینتەرناشناڵ"ـی ناحكوومی وێنه‌ی ده‌یان ئه‌ندامی هۆزی ماشكۆ پیرۆی گرت كه له ناوچه‌یه‌كی یەکجار دووره‌ده‌ستی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆندا ده‌ژین و به ته‌واوه‌تی له جیهان دابڕاون. له وێنه‌كاندا ئه‌ندامی ئه‌و هۆزه به جلی تایبه‌تی و نه‌ریتی خۆیان ده‌ركه‌ون و خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ناراوه‌كان.
ئه‌م ڕێكخراوه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كاتێك دارکەرەکان، داره‌كانی ئه‌مازۆنیان له ناوچه‌ی مۆنتی سلڤادۆ ده‌بڕییەوه، ئه‌ندامانی ئه‌م هۆزه پیرۆییه كه ژماره‌یان په‌نجا كه‌س بووه، به ئاگا هاتوونه‌ته‌وه و ناوچه‌كه‌یان به‌جێ هێشتووه و خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
خۆبه‌خشانی ڕێكخراوی سرڤایڤاڵ ئینتەرناشناڵ داوا ده‌كه‌ن پرۆسه‌كانی داربڕینه‌وه له لایه‌ن كۆمپانیاكانی تایبه‌تمه‌ند به‌و بواره له ناوچه‌كه بوه‌ستێندرێت و خاكه‌كه‌ی بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه.
كارۆلین پێرس، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌كه گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات كاره‌ساتی مرۆییه و هه‌ر چی زووه دارکەرەکان له ناوچه‌كه دوور بخرێنه‌وه و پارێزگاریی گونجاو بۆ دانیشتووانی هۆزی ماشكۆ پیرۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
پێشتر حكوومه‌تی پیرۆ له 28ـی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ ڕایگه‌یاند، دانیشتووانی خۆجێی، ئه‌ندامانی هۆزی ماشكۆی پیرۆیان له‌سه‌ر ڕووباری لاس پیدراس بینیوه.