کارگەی ڕیسایکلین لە سۆران دروست دەکرێت

شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و پاشماوه‌ی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بووەته مایەی نیگه‌رانیی به‌شێك له‌دانیشتووانی شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانی ناوچه‌كه و داواكارن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌یەكی بنه‌ڕه‌تی و زانستیانه بۆ ئه‌م کێشەیە بدۆزێته‌وه.
محەممەد عه‌بدوڵڵا، ژینگهپارێزە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، کە ئاوی ژێر زەوی ژەهراوی بوو، ئەوا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ژەهر دەگوازێتەوە. ئەو شوێنەی کە خۆڵ و خاشاکی تێدا کۆدەکرێتەوە، کەوتۆتە باشووری ڕۆژئاوای شارەدێی قەسرێ، با لە باکوور یان باشوورەوە هەڵ دەکات و هەندێک جار ئەم خاشاکە گڕ دەگرێ و لەگەڵ هەڵکردنی با، دوکەڵ دێتە سەر ژینگەی ئاوەدانی و ڕإستەوخۆ هەوای ئێمە ژەهراوی دەکات.
سه‌رباز ئه‌حمه‌د، هاووڵاتییەکی ئەو شارەدێیەیە و گوتی: ئەو شوێنەی کە ئێستا زبڵی قەسرێی تێدا کۆدەکرێتەوە لە ڕووی تەندروستی و ژینگەییەوە، بە شوێنێکی گونجاوی نازانین؛ چجای ئەوەی لە سنوورێکی دیکەوە بۆ ئێرە بهێنرێ کە بۆ دواڕۆژ مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی دانیشتوانی قەسرێ دروست دەکات.
هه‌ڵگورد شێخ نهجێب، سه‌رپه‌رشتی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گرێبەست ئیمزا کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا کە مەبەست لە ڕۆژ و هەفتەیە، لە مەراسیمێکی شایستەدا و وەک پرۆژەیەکی ستراتیجیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی بۆ دادەندرێ، خودی جەنابی سەرۆکی حکوومەت زۆر بایەخ بەم بابەتە دەدات. لە دواین دانیشتن لەگەڵ جەنابیان فەرمانی کرد بەزووترین کات دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی کارگەی ڕیسایکلینی سۆران بکرێت.
دواین ئامار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانیه‌كانی سۆران ده‌ری ده‌خات ڕۆژانه (300 بۆ 350)تۆن زبڵ و پاشماوه له سەرجەم ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كۆده‌كرێته‌وه و پرۆسه‌ی لهنێوبردنیشی به‌شێوازی ژێرخاك كردنه.