چاودێران: دەستی سێیەم لە پشت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا لە عێراق هەیە

چاودێرانی سیاسی و ئەمنی پێیانوایه، ده‌ستی سێیه‌م له پشت ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هەیە.
دوای زیاتر له چوار مانگ له ئاگربه‌ستی ڕانەگەیدندراوی نێوان گروپه‌كانی سه‌ر به موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به ئامانجی به‌رده‌وامیی گفتوگۆكانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له وڵات، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م ئاگربه‌ست و هێوربوونه‌وه‌یه له‌وه زیاتر درێژه بكێشێت، به‌تایبه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان و په‌لاماردانه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د ئاماژه‌یه بۆ كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ست.
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، محه‌مه‌د به‌سری، پسپۆڕی كاروباری ئه‌منی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێده‌چێت ده‌ستی سێیه‌م له پشت به ئامانجگرتنه‌وه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه بێت، له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و تێكدانی دۆخی ئاسایشی وڵات.
بە گوتەی ئەو شرۆڤەکارە، "هیچ ئامانجێک نییە وا لە گرووپه چەکدارەکان بکات بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا به ئامانج بگرنه‌وه، واتە کەسانێک هەن هەوڵ دەدەن سەقامگیری و ئاسایش تێک بدەن و بارودۆخێكی ناهه‌موار دروست بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، عه‌لی فه‌تلاوی، سه‌ركرده له‌و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساڕوڵڵا ئه‌وفیا ده‌ڵێت، گرووپه‌كانی موقاوه‌مه چوار مانگه ده‌رفه‌تیان به ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه‌و هێرشه‌كانیان ڕاگرتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی كات كوشتنه و پێناچێت به ئاسانیی وڵات به‌جێ بهێڵێت.
هاوكات غازی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی ناوه‌ندی عێراقی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ری دووباره به ئامانجگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ئارادایه. به‌جۆرێك هێرشه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی و مه‌ترسیداری له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئه‌منی، سیاسی ده‌بێت، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی توندی ئه‌مه‌ریكای به‌دوادادێت. ئاماژه‌یداوه، ره‌نگه جارێكی دیكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه چێشتخانه‌و لقه بازرگانییهكانن بكرێنه‌وه ئامانج.