محەمەد شوکری: بە فەرمانی مەسرور بارزانی لێخۆشبوون لە چەندین رسومات بۆ وەبەرهێنەران کراوە
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوون بۆ وەبەرهێنەران لە چەند رسوماتێک کراوە.
محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لێخۆشبوون لە چەندین رسومات کراوە بۆ ئەو کارگە و پرۆژانەی کە لە ناوچە کەم گەشەسەندووەکان ئەنجام دەدرێن، ئەوەش وەک هاندان و پشتیوانییەک بۆ پرۆژەکان بۆ پێشخستنی ئابووری کوردستان و زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆ:
محەمەد شوکری گوتی: یاسای وەبەرهێنان و ڕێنمایی وەبەرهێنان هەیە، ژمارەیەک روسومات لە وەبەرهێنەران وەردەگیرێن لەوەی گوژمەی پرۆژە چەند بێت و ا یەک لە سەدی خزمەتگوزاریی وەبەرهێنان لە تێکڕای گوژمەی پرۆژە وەردەگیرێت، هەروەها کرێی بەدواداچوون و کۆمەڵێک رسوماتی دیکە کە لەوەبەرهێنەران وەردەگیرێت، بۆیە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاریداوە بۆ ناوچە کەم گەشەسەندووەکانی هەرێمی کوردستان، وەبەرهێنەران لەو رسوماتەکان ببەخشرێن تاکوو کاری داهاتووی وەبەرهێنەران لەمەودوا بۆ ناوچە کەم گەشەسەندووەکان بێت، بۆ ئەوەی کارگەی لێدابنێن و پرۆژەی ستراتیژی لە ناوچەکە جێبەجێ بکەن، لەپێناو ئەوەی ئەو ناوچانە سوود لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان وەربگرن.