مێکێڵی کامێرۆتا:ئیتاڵیا پابەندە بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، دۆخی تەندروستی لە جیهان لە دۆخێکی باشدا نییە، بۆیە ئامادەی هەموو هاوکاریەکن لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، دەشڵێت:ئیتاڵیا پابەندە بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر لە کۆنفراسنی سیستەمی زانیاریی تەندروستی لە هەولێر ڕایگەیاند: ئیتاڵیا پابەندە بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و ڕاگەیاندنی سیستەمی زانیاریی تەندروستیش بۆ بەرەو پێشەوەبردنی کەرتی تەندروستی هەرێم گرنگە.
مێکێڵی کامێرۆتا، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ئامانجیانە فراوانتری بکەن.
مێکێڵی کامێرۆتا گوتی: ئیتاڵیا پابەندە بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئێستا بەهۆی کۆمەڵێک قەیران تەندروستی جیهان لە دۆخێکی باشدا نییە، هەر بۆیەش ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکین بە ئاراستەی چارەکردنی کێشەکان، دەشڵێت: ڕاگەیاندنی ئەو پرۆژەیە بۆ بەرەوپێشەوەبرنی کەرتی تەندروستی هەرێمی کوردستان گرنگە، ئاماژەی بەوەکرد کە، جێبەجێکردنی پرۆژەکە پێویستی بە هەوڵ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە هەیە، گوتیشی: ئەم پرۆژەیە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، بەڵام ئامانجمانە فراوانتری بکەین و تەواوی وڵاتەکە بگرێتەوە.
پێنجشەممە 18ـی تەممووزی 2024، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیتاڵیا و زانکۆی ڕۆما، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسی سیستەمی زانیاریی تەندروستی لە هەولێر ئەنجام دا، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دەستدەکرێت بە دامەزراندنی ئەم سیستەمە، ئامانجی سیستەمەکەش بریتییە لە بەستنەوەی دام و دەزگاکانی وەزارەتەکەیان بە یەکتر، لەگەڵ پێشخستنی کەرتی تەندروستیی لە هەرێمی کوردستان.