توركیش عزه‌ددین: هیچ ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی و نیمچهكۆتایی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك نییه

سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی باس له‌وه ده‌كات، چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ستیان له پرۆسه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و دانانی پارێزگار هه‌یه؛ ده‌شڵێت، تا ئێسته ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی و نیمچهكۆتاییش نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 18ـی ته‌ممووزی 2024، توركیش عزه‌ددین، سه‌ركرده له به‌ره‌ی توركمانی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دانیشتنێكی ده‌ستووری بوو و هه‌نگاوی دیكه‌ی ده‌ستووری به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی به‌ره‌ی توركمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، تا ئێسته ڕێككه‌وتنێكی كۆتایی و نیمچهكۆتاییش نییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك و بووه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه.
ناوبراو باسی له‌وه‌یش كرد، نكوڵی له‌وه ناكرێت كه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ستیان له پرۆسه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و دانانی پارێزگار هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هه‌مووان به‌رژه‌وه‌ندیی و مه‌به‌ستی خۆیانیان هه‌یه.
توركیش عزه‌ددین گوتیشی، ئه‌وان وه‌كوو توركمان ده‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به ده‌وری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش كۆ ببنه‌وه و ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه بپارێزرێت و هه‌مووان له خۆ بگرێت.
ۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووزی 2024، هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک گوتی، كاتژمێر 5ـی ئێواره ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چوونه هۆڵی کۆبوونەوە و کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا دەستی پێ کرد. هاوکات ئاماژەی بەوە دا، سەرجەم ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كه بوون و بەرنامەی کار خوێندرایه‌وه.
ڕاکان جبووری وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکە دانیشتنەکەی بەڕێوە برد و گوتی: بەشداریی هەموو لایەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2005ـەوە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لە کەرکووک نەکراوە، ئەمە کارێکی زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی خزمەتگوزاریی و سەقامگیری.
باسی لەوەش کرد، "کەرکووک بۆ عێراق زۆر گرنگە هەروەها خەڵکەکەی ڕۆڵێکی گرنگیان لە دروستکردنی پێکەوەژیان لە عێراقدا هەبووە".
ڕۆژی چوارشەممە 10ـی تەمموزی 2024 ڕاکان جبوورى، پارێزگارى بە وەکالەتی کەرکووک وەک ئەندامى ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە دادگە سوێندى یاسایی خوارد بۆ ئه‌وه‌ی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات بەو پێیەی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنەکەیە.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/7/2024 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا داوای له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
هاوکات داوای لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان كرد هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکوو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
له شوبات و ئاداری ئه‌مساڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به‌ڕێوه چووە، به‌ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی ئیداره‌و حكوومه‌تی خۆجێی خرانه ڕوو، له‌وانه ده‌یان پۆستی باڵای ئیداریی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه، وەک پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی، پارێزگار و جێگر و یاریده‌ده‌ری، قایمقامی چوار شارۆچكه و به‌ڕێوه‌به‌ری 16 شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کە تا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.