سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان سه‌ردانی عێراق ده‌كات
بڕیار وایه سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان سه‌ردانی عێراق بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تاوتوێی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیداری نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره جیاجیاكان به‌تایبه‌ت له بواری وزه بكه‌ن.
مێدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، بڕیار وایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان له‌سه‌ر بانگهێشتی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی به‌غدا بكات.
مێدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شاندی لوبنانی پێك دێت له نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، وه‌لید فه‌یاز، وه‌زیری وزه، ئه‌مین سه‌لام، وه‌زیری ئابووری، عه‌باس حاج حه‌سه‌ن، وه‌زیری كشتوكاڵ، جۆرج بۆشكیان، وه‌زیری پیشه‌سازی، هاوكات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران.
بڕیار وایه له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیاندا هه‌ردوولا تاوتوێی پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان بكه‌ن له‌وانه‌یش دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ لوبنان به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی پاره‌داركردن و پێدانی شایسته‌كانی عێراق له به‌رانبه‌ر دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ لوبنان.