به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له چه‌ندان فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌شته‌كان ڕاگیراون

به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه له چه‌ندان فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا گه‌شته‌كان ڕاگیراون، هاوكات كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ڕایده‌گه‌یه‌نێت له چاره‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له پرۆگرامی مایكرۆسۆفت365 ڕووی داوه، به‌رده‌وامن.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
له لای خۆیه‌وه كۆمپانیا مایكرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، به‌رده‌وام له چاره‌كردنی ئه‌و كاریگه‌رییانه كه كێشه‌كه له سیسته‌می مایكرۆسۆفت365 دایه.
كه‌ناڵی "سكای نیوز"ـی به‌ریتانی كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی هێرشه‌كان و له كار كه‌وتووه. هه‌روه‌ها مامه‌ڵكردن به نه‌وت و غاز له له‌نده‌ن و سه‌نگاپووره به‌هۆی په‌ككه‌وتنی ئه‌نته‌رنێته‌وه وه‌ستاون.
له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشانه‌دا له چەندان فڕۆکەخانەی ئەوروپا و ئەمەریکا گەشتەکان ڕاگیراون و کێشەکه بۆرسە، هێڵەکانی گواستنەوه، نەخۆشخانەکان و چەندان شوێنی دیکەی له جیهانی گرتووەتەوه و سیستەمی پێدانی تیکەتی فڕۆکه له تورکیا تووشی کێشه بووه و خزمەتگوزاریی بانکی و سیستەمی پۆستەی ئیسرائیل لە کار کەوتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئاپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خەریکی چارەسەرکردنی ئەو کێشەن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
به پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتا‌کان نین.