بە وێنە؛ گەیاندنی پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سێ یەکەمەکانی پۆلی 12
K24 – هەولێر:
ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕاگەیەندرا. لای خۆیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نامەیەكی پیرۆزبایی و چەپکە گوڵێکی پێشکەش بە سێ یەکەمەکان کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا بۆ هەر یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکاندا هاتووە: قوتابی خۆشەویست؛ بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی نووسیوە: بەهیوام لە قۆناگەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.













