سوودانی لە نێوان بەرداشی کەمتەرخەمیی و بەرەی دژە حکوومەتدا

ساڵ و نیوێك له ته‌مه‌نی حكوومه‌تی نوێی عێراق تێدەپەڕێت؛ بڕیار بوو دوای شه‌ش مانگ له ده‌ستبه‌كاربوونی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای وه‌زیره‌كان بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه په‌ك خرا.
مامۆستایه‌كی زانكۆی موسته‌نسەرییه دەڵێت: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تێبینی زۆری له‌سه‌ر ئه‌دا و كاری وه‌زیره‌كانی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی، ناتوانێت بیانگۆڕێت، چونکە نایه‌وێت به‌ره‌ی دژ به حكوومه‌ته‌كه‌ی بەهێز بكات.
چاودێرانی سیاسی بۆچوونیان وایه، حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، به بارودۆخ و جه‌مسه‌رگیریی سیاسی قووڵدا تێده‌په‌ڕێت، به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان پشتیوانی و به‌شێكیش دژایه‌تی ده‌كه‌ن و پشتیوانیی به‌شێكیشیان له‌ده‌ست ده‌دات و ناسه‌قامگیریی سیاسی و حكوومەتیش سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات؛ هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌توانێت وه‌زیرێكی كه‌مته‌رخه‌م دوور بخاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان سه‌ر به هێزه سیاسییه‌كانن، ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كی به‌رده‌م گۆڕانە وه‌زارییه‌كان داده‌نرێت.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق و ئه‌دای وه‌زیره‌كان، عیسام فه‌یلی، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی موسته‌نسەرییه هۆكانی پشت نەکردنی گۆڕانەکان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت:سوودانی باوه‌ڕێكی ته‌واوی به گۆڕان هه‌یه و تێبینیشی له‌سه‌ر ئه‌دای كاركردنی وه‌زیره‌كانی هه‌یه. به‌ڵام، به‌هۆی نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی، ئه‌و گۆڕانانە نه‌كراون، چونكه ئیراده‌ی سیاسی و فشاره‌كان له حكوومه‌ت به‌هێزترن. بۆیه، سوودانی له‌پێناو سه‌قامگیری سیاسیی، نایه‌وێ به‌ره‌ی دژبه‌خۆی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی بەهێزتر بكاته‌وه. پێشبینی ناكرێ له‌قۆناغی داهاتوودا وه‌زیری كه‌مته‌رخه‌م دوور بخرێته‌وه، چونكه به‌شی زۆری فراكسیۆن و هێزه سیاسییه‌كان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە، دكتۆر ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، پسپۆڕی ستراتیجیی له ئه‌دای حكوومه‌ت نیگه‌رانه و بۆچوونی وایه، حکوومەتی سوودانی ئەو بەڵێنانەی له‌باره‌ی چاکسازی و دژایه‌تی گەندەڵی دایبوو، دوا دەرفەتی تەواو کردووە. حكوومه‌ت ڕووبەڕووی داڕمان دەبێتەوە، ئه‌و داڕمانه له ئاستی خزمه‌تگوزاری و خراپ به‌ڕێوه‌بردندا كۆ نابێته‌وه، به‌ڵكو داڕمانه‌كه دەمانباتە ناو ململانێی هه‌رێمایه‌تییه‌كان و شەڕ دژی ئەمه‌ریکییەکان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.