جومانە غەلای: وردبینی له ناوی خوازیاران بۆ بەشداریکردن له هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دهكرێت

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژه بهوه دهكات، وردبینی له ناوی خوازیارانی بەشداریکردن وەک کاندیدای تاکەکەسی و لیست و هاوپەمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئهوهی ناوهكانیان ئاشكرا بكات و تیروپشكیان بۆ بكات.
ڕۆژی شهممه 20ـی تهممووزی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تایبهت به كوردستان24 گوتی، پاش وەرگرتنی ناوی خوازیارانی بەشداریکردن وەک کاندایدی تاکەکەسی و لیست و هاوپەمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە 18ـی ئەم مانگە کۆتا وادە بوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان وردبینی لە ناوەکانیان دەکات و ڕۆژێک دیاری دەکات بۆ ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکان و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ژمارەکانیان تاکوو بانگەشەی ههڵبژاردنهكانی پێ بکەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی حوزهیرانی ئهم ساڵ، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ـی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.