کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا: بەهێزیی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و پاریس خۆشحاڵمان دەکات

کونسوڵی گشتی فەرەنسا پارێزگاریی هەولێر بانگهێشتی فەرەنسا دەکات بۆ بەشداریی کردن لە یەکەم یارییەکانی ئۆلۆمپیاد کە لە26 ـی تەمموز لە پاریس.
شەممە 20ـی تەممووزی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای رێوڕه‌سمێك له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس، کە مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات دەکەنەوە،ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر بە میدیاکارانی ڕاگەیاند: بە داوەتی فەرمی سەرۆکی شارەداری پاریس لە 25 و 26 ـی تەممووز، بەشداریی کۆبوونەوەکانی ژمارەیەک لە پارێزگار و سەرۆکی شارەوانییەکانی فرانکۆفۆنی لە سەرۆکایەتی شارەوانی پاریس دەکەن، ڕاشیگەیاند: ئێوارەی 26ـی مانگیش وەکو شاندی وڵاتان بەشداریی یەکەم یارییەکانی ئۆلۆمپیاد دەکەن.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە لەڕێگەی کونسوڵی گشتی فەرەنساوە لە هەولێر، خۆشحاڵی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت بە پەیوەندییەکان و دۆستایەتی و پشتیوانی فەرەنسا لە سەردەمە جیاوازەکان و قۆناغە هەرە سەختەکان، گوتی: پشتیوانییەکانی فەرەنسا بە زیندووی لەهزری گەلی کوردستاندا دەمێنێنەوە.
دواتر یان برایم، کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا گوتی: خۆشحاڵین کە ئەو چاڵاکییە لەسەر قەڵای دێرین و مێژوویی هەولێر بۆ یارییەکانی ئۆلۆمپیاد ڕێکخرا، گوتی: بۆ ئەنجامدانی ئەو چاڵاکییە به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس، کە مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات دەکەنەوە، ئاشکرای کرد کە، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر ڕێککەوتوون بۆ بەشداریی لە ئۆلۆمپیاد، ئاماژەی بەوە کرد کە، پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەولێر و پاریس‌دا هەیە و بەهێزی ئەو پەیوەندییانە خۆشحاڵمان دەکات.
17ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا پێشوازیی له یان برایم، کونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا و شاندی یاوه‌ری كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ره‌نسای بۆ گه‌لی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، داوای كرد هاوكاریی و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ردوولا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه، به‌رده‌وام بێت.
لە بەرامبەردا، كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان دووپاتی بره‌ودان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستاییه‌تییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ره‌نسای كرده‌وه، هاوکات خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداری و ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی پاریس ده‌ربڕی كه له 26ـی تهمموز ده‌ست پێ ده‌كات و تاكو 11ـی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پێناو جه‌ختكردنه‌وه له دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسا و كورد، هه‌ردولا ڕێككه‌وتن رێوڕه‌سمێكی شایسته له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس رێك بخه‌ن و لەوێدا مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات بكه‌نه‌وه.