وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌ن: نزیكه‌ی 100 كه‌س له هێرشه‌كانی ئیسرائیل به سه‌ختی بریندار بوون
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌ن ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حووسییه‌كان، نزیكه‌ی 100 كه‌س بریندار بوونه، كه برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 80 كه‌س بریندار بوونه، كه برینی زۆربه‌یان سه‌خته.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌مه‌ن له‌باره‌ی كوژراوان هیچ زانیارییه‌كی ئاماژه پێ نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كۆگاكانی نه‌وت و وێستگه‌ی كاره‌با له پارێزگای حوده‌یده به ئامانج گیراون و زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه.
ڕۆژی شه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2024، ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیۆس، لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکا بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگیییەکانی ئیسرائیل لە وەڵامی هێرشێکی حووسییەکان بۆ سەر تەلئەڤیڤ، چەند ئامانجێکی حووسییەکانیان لە بەندەری حودەیدە لە یەمەن بۆمبباران کرد.
مێدیا ئیسرائیلییەکان بۆمببارانیکردنی حودەیدەیان بەستەوە بە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی حووسییەکان بۆ سەر شاری تەلئەڤیڤ. ئاماژەیان بەوەش کرد، هێرشەکە لە لایەن 12 فڕۆکەی ئێف 35 ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە مێدیاکانی حووسییەکان ڕایانگەیاند، بەندەری حودەیدە شاهیدی زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بووە.
ڕۆژی 19ـی تەمووزی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو: بەرەبەیانی هەینی بە درۆن هێرش کراوەتە سەر شاری تەلئەڤیڤ و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەن.
لای خۆیەوە پۆلیسی ئیسرائیل گوتبووی: تەقینەوەکە کاتژمێر چواری بەرەبەیان بووە و لە شوێنی تەقینەوەکەشدا تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە و سێ کەس دیکەش برینداربوون بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.