ئەمەریکا بە چەکی ئەتۆمی بەرگریی لە ژاپۆن دەکات

ژاپۆن و ئەمەریکا بڕیاریان دا یەکەم بەڵگەنامەی هاوبەش لەسەر سیاسەتی خۆپاراستنی درێژخایەن ئیمزا بکەن، کە پابەندبوونی ئەمەریکا بە پاراستنی ژاپۆن بە هەموو شێوەیەک، تەنانەت بە چەکی ئەتۆمیشەوە دەگرێتەوە.
ڕۆژنامەی ئایۆمیوری ژاپۆنی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2010 حکوومەتی ژاپۆن و ئەمەریکا ڕاوێژی بەردەوامیان سەبارەت بە خۆپاراستنی درێژخایەن، بە بەشداری بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوە و بەرگری لە هەردوو وڵات دەست پێ کردووە.
بەپێی ڕۆژنامەکە، بە پشتبەستن بە ئەزموونی پێشوو، بەڵگەنامە هاوبەشەکە بە ڕوونی بۆچوونی هەردوو وڵات سەبارەت بە پرۆسەی خۆپاراستن دیاری دەکات.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ژاپۆن و ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە تۆکیۆ، مەرجەکانی بەڵگەنامەکە تاوتوێ بکەن.
ئاژانسەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، هەردوولا بایەخێکی زۆر بە دارشتنی بەڵگەنامەیەکی لەو شێوەیە دەدەن لە پاشخانی "ئەو هەڕەشە ئەتۆمییەی کە گوایە چین و ڕووسیا دەیکەن".
ئاماژە بەوەش کراوە کە بەڵگەنامەکە بڕگەیەک لەخۆدەگرێت سەبارەت بە دیاریکردنی ئەمەریکا بۆ بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕێگریی لە ناوچەی دەوروبەری ژاپۆن، لەنێویاندا بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.
هەروەها، وردەکارییەکانی بەڵگەنامە هاوبەشەکە لەبەر هۆی ئەمنی ئاشکرا ناکرێت.