ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات نەچنە بەنگلادیش

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

ئەمەریکا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، نەچنە بەنگلادیش، هەروەها ڕایگەیاندووە، دەست دەکەن بە گەڕاندنەوەی بەشێک لە دیپلۆماتکارە ئەمەریکییەکان و خێزانەکانیان لە دەکای پایتەختی ئەو وڵاتە، ئەمەش بەهۆی خۆپیشاندانی قوتابیانەوەیە کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان کەس و بریندار بوونی سەدانی دیکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە هۆشدارییەکدا بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکی ڕایگەیاند: "بەهۆی بەردەوامیی خۆپیشاندانەکان و نائارامیی دەکا، نابێت گەشتیاران بچنە بەنگلادیش".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕێگە بە کارمەندە ئەمەریکییە ناپێویستەکان و خێزانەکانیان دەدات کە خۆبەخشانە لەوێ دەربچن.

بەنگلادیش، ڕووبەڕووی خۆپیشاندانێکی فراوان بووەتەوە، کە قوتابیان لە بەرامبەر سیستەمی پشکی دامەزارندن لە کەرتی گشتیدا، کە ڕەخنەگران دەڵێن، ئەو خۆپیشاندانە سوودی بۆ لایەنگرانی شێخە حسینە، سەرۆکوەزیرانی بەنگلادیش هەیە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پۆلیسی دەکا بە گوللـە وەڵامی ئەو خۆپیشاندەرانەیان دایەوە کە سەرپێچییان لە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی حکوومەت کرد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی زۆر سوپای ئەو وڵاتە لە شەقامەکانی پایتەختدا بڵاو کراونەتەوە.

بەپێی ئامارێکی سەرچاوە فەرمییەکانی پزیشکی و ئەمنی، بەهۆی توندوتیژییەکانەوە ئەو هەفتەیە 133 کەس گیانیان سپاردووە.

 

Fly Erbil Advertisment