هاووڵاتییانی بەغدا: خەڵک لە برسان دەمرێت و پەرلەمانی عێراقیش باسی پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەکات

K24 – بەغدا:
ھاووڵاتییان لە بەغدا ڕەخنەی توند لە پەرلەمانی عێراق دەگرن كە لەجیاتی گفتوگۆكردن لەسەر دەیان پرسی گرنگی پەیوەست بە ژیانی ھاووڵاتییانی عێراق، كەچی كۆبوونەوە لەسەر پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەكەن و خۆیان لە بەرپرسیارییەتی دەشارنەوە.
ھاووڵاتییان دەڵێن "پێدانی پاسپۆرت به هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هیچ سوودێكی بۆ عێراق نییه، چونكە ھاووڵاتی خه‌ریكه له برسان ده‌مرێت و ئەوان باسی پاسپۆرتی دیپلۆماسی دەکەن".
هاوڵاتییەکی دانیشتووی بەغدا بۆ کوردستان24 گوتی: "له‌كاتێكدا هاووڵاتی خه‌ریكه له برسان ده‌مرێت و پێنج ملیۆن منداڵی بێ باوكامان له عێراق هه‌یه هه‌زار و 848 كارگه و دامه‌زراوه‌ی له‌كاركه‌وتوو له وڵاته‌كه‌مان هه‌یه، كه‌چی ئه‌وان باسی پاسپۆڕتی دیپلۆماسی ده‌كه‌ن، ئه‌مانه چ جۆره پیاو و به‌رپرسێكن.. لێتان ده‌پرسم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆتان به نوێنه‌ر و به‌رپرسی گه‌ل داده‌نێن، ئێوه له‌كوێی گه‌لی عێراقدان؟ ئه‌و گه‌له‌ی كه ئه‌مڕۆ له مه‌ینه‌تیدایه".
هاووڵاتییەکی دیکە باسی لەوەکرد: "من پێموایه ژماره‌یه‌كی زۆری پرۆژەیاسا له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ن و پێویسته گرنگیی پێ بده‌ن و ده‌نگی پێ بده‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان به بابه‌تی بێسوود و بێكه‌ڵكه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن و له‌وانه‌یه ته‌نیا سوودیان بۆ توێژێكی دیاریكراو هه‌بێت".
هەر لەو بارەیەوە، هاووڵاتییەکی دیکە گوتی: "پێدانی پاسپۆرت به هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هیچ سوودێكی بۆ عێراق نییه، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانه‌وه هه‌یه و ئه‌و جۆره پاسپۆرتانه‌یان پێ ده‌درێت، له‌كاتێكدا پێویست بوو چه‌ند ڕێكارێكی فه‌رمی و حكوومی بۆ پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هه‌بووایه، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س و به‌رپرس".
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: "ده‌بینین ئه‌مڕۆ ئه‌م بابه‌ته لای هه‌ندێك كه‌س سنووری خۆی تێپه‌ڕاندووە، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك كه‌سی وه‌ك بلۆگه‌ر و چالاكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێك كه‌سی دیكه، كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان هه‌یه و پێشبینیش ده‌كه‌ین به‌زاندنی سنووری ئه‌و بابه‌ته له ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی 20ـی تەمموزی 2024، پەرلەمانی عێراق لە یەکەم دانیشتنی وەرزی نوێی یاسادانان، خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای پاسپۆرتی ژمارە 32ـی ساڵی 2015 کرد، کە پێشتر بەشێک لە پەرلەمانتاران هۆشدارییاندا لەوەی کە هەوڵێک هەیە بۆ گۆڕانکاری لە ڕێکارەکانی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، هاوکات محەممەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری داوە لە هەموارکردنەوەی یاسای پێدانی پاسپۆرت و دەڵێت: "نیازێک هەیە بۆ ئەوەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی هەمیشەیی بە بەرپرسان و خانەوادەکانیان بدرێت".